زۆرترین بارانبارین لە هیران باریوەو کەمترینیش لە خەبات بووە

+964 بڕی بارانبارینی سەرجەم قەزاو ناحیەکانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

+964

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ناحیەی هیرانی سەر بە قەزای شەقڵاوە زۆرترین بڕی باران باریوە کە ١٠٧ ملیم بووە، هاوکات لە قەزای خەباتی رۆژئاوای باشووری هەولێر تەنیا ١٠ ملیم بووەو کەمترین بڕی بارانی لێ تۆمار کراوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا کە کۆپییەکەی دەست (+964) کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات کە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناحیەی هیران کە سەر بە قەزای شەقڵاوەیە باریوە کە بڕەکەی ١٠٧ ملیم بووە، هاوکات کەمترینیش بڕیش لە قەزای خەبات باریوە کە ١٠.٤ ملیم بووە.

لە یاخسەمەر، گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی سورداشی سەربە قەزای دوکان، پارێزگای سلێمانی، ٩٢ملیم باران باریوە کە لەدوای هیران دووەم ناوچەیە کە زۆرترین بڕی بارانی تێدا باری بێت.

بەدوای هیران و یاخسەمەر، بڕی ٩٠ملیم باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە، هەروەها لە قەرەداغ بڕی ٨٦ ملیم باران باریوە، بە دوای ئەویشدا قەزای رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین دێت کە بڕی ٨٥.٣ ملیم باران تێیدا باریوە.

بە دوای رانیە، لە قەڵادزێ بڕی ٨١ ملیم باران باریوە، بەهەمان بڕیش لە سەرکەپکان باران باریوە، لە  کۆیە و چۆمانیش ٨٠ ملیم، لە ناحەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ٧٨.٥ ملی باران باریوە، لە چوارقورنەش ٧١.٥ ملیم، هاوکات لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ ٧٠ ملیم باران باریوە، لە بەرزنجەش ٦٢.٢ ملیم و لە هەڵشۆ ٦١.٤ ملیم باران باریوە.

 لە قەزای چەمچەماڵ ٥٨.٨ ملیم باران باریوە، لە قەزای شەقڵاوە ٥٨.٥ ملیم، لە قەزای دوکانیش ٥٨.٢ ملیم باران باریوە، لە ناحەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ٥٦.٤ ملیم، لە بیجیلی سەر بە پارێزگای دهۆکیش ٥٥ ملیم باران باریوە، هەرچی لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سنووری پارێزگای هەولێریش ٥٤.٨ ملیم باران باریوە، لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەش ٥٤.٦ ملیم باران باریوە.

لە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٥٣.٤ ملیم باران باریوە، هەروەها لە ئاخجەلەر ٥٢ ملیم و لە پێنجوێنیش ٥١.٨ ملیم و لە قەزای ماوەت ٥١ ملیم باران باریوە، هەرچی لە شاری کەرکوکە ٥٠.٨ ملیم باران باریوەو کە بەهۆیەوە لافاو لە هەندێک شوێن دروست بوو بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

لە قەزای سەیدسادق و چوارتا بە جیا، ٤٥.٥ ملیم باران باریوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش ٤١.٨ ملیم و لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەش ٤٠.٣ ملیم باران باریوە، لە سەنگاو ٤٠ ملیم و لە خورمال ٣٨ ملیم و لە ناحیەی شەمامک ٣٦.٦ ملیم و لە دەڤەری بامەڕنێی سنووری پارێزگای دهۆک ٣٦.٢ ملیم باران باریوە.

هەروەها لە ناحیەی بیارە ٣٤.٥ ملیم باران باریوەو لە ناحیەی دەربەندیخان ٣٣ ملیم و لە خورماتوو ٣٢.٥ ملیم و لە تەوێڵە ٣١.٥ ملیم و لە کەلاری ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٢٩.٨ ملیم باران باریوە، هەروەها لە قەزای ئاکرێ ٢٩ ملیم و لە ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی باکووری رۆژهەڵاتی دهۆک ٢٨.٢ ملیم باران باریوە، بەڵام لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر بڕێکی زۆر کەم باران باریوە کە ٢٨ ملیم لە سلێمانی و ٢٥.٩ ملیمیش لە هەولێر بووە، ، لە ناحیەی مەیدان ٢٧.٤ ملیم باران باریوەو لە قەزای خانەقین ٢٦.٧ ملیم و لە قەزای کفری ٢٤.٢ ملیم و لە ناحیەی گردەسێن ١٨.٤ ملیم باران باریوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستان باران باریوە بەڵام بە بڕی زۆر کەم کە تۆمار نەکراوە.