کێشەی ئاوی گه‌ڕه‌كی ژیان لە رانیە چارەسەر دەکرێت
964+
كوردستان ئه‌حمه‌د
به به‌های زیاتر له 73 ملیۆن دینار تۆڕی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كی ژیان له رانیه دروست ده‌كرێت.
گه‌ڕه‌كی ژیان، یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه نوێ و جه‌نجاڵه‌كانی رانیە و تائێستا تۆڕی ئاوی بۆ دابین نه‌كراوه.
وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: بودجه‌ی پڕۆژه‌كه 73 ملیۆن و 229 هه‌زار و 500 دیناره، تێچووەکەی رێژەی 17%ـی شاره‌وانی راپه‌ڕین دابینی ده‌كات و ئەوەی تریشی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆی دابین ده‌كات.
کارە ئیدارییەکانی راکێشانی بۆڕییەکە تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە جێبەجێکردنیەتی، کە وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا پڕۆژه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.