بەهۆی نەبوونی کارگەی رستن و چنین ساڵانە چەندین تۆن خوری بە فیڕۆ دەچێت

 964+

ئاکام غەفور

نەبوونی هیچ کارگەیەکی رستن و چنین ئاژەڵدارانی ناچار کردوە ئەو بەرهەمە فڕێ بدەن یان بیسوتێنن، ئەمەش دوو جار زەرەرە، جارێک لەبەر ئەوەی ئەو هەموو بەرهەمە باشە دەفەوتێت و جارێکی تریش لەبەر ئەوەی سوتاندنەکەی ژینگە پیس دەکات.
ئاژەڵدارەکان هەرچەندە قازانج لە بەرووبوومی خوریش نەکەن، بەڵام لەوەرزی گەرمادا دەبێت خوری مەڕەکانیان ببڕن

حەسەن ئاژەڵدارە و ئەم ساڵیش وەک ساڵانی رابردوو مەڕەکانی دەبڕێت، بێ ئەوەی سوودێکی ئەوتۆ لەم کارەی ببینێت.