گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی راده‌ستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی، له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرا كه لە سەر رووبەری 26 دۆنم زەوی، دار‌و دره‌ختى جۆراوجۆر داچێندراوه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه دەزگای روانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی WFP و حکومەتی ئەڵمانی لە چوارچێوەی سێکتەری ژینگە لەسەر شێوازی چاندنی سەردەمییانە دروستیكردووه.
پێنج هه‌زار دار‌و دره‌ختى جیاجیاى تێدا چێندراون، ئه‌ویش بریتین له 400 دار هه‌نجیر، 630 دار هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه، 630 دار زه‌یتوونی ئیسپانی، هه‌زارو 700 داری لیمۆ و پڕته‌قاڵ،هه‌زار و 640 دار سه‌رووی عه‌موودی .
به‌شی راگه‌یاندنى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك تاقیگه‌یه‌كی زانستی پێداویستییه‌كانی قوتابیانی به‌كارلۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا پڕده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه پڕاكتییه‌كانی توێژینه‌وه‌كانیان تێیدا ئه‌نجام بده‌ن.