چێڵسی و پۆچێتینۆ رێككه‌وتوون

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد، یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی رێككه‌وتووه‌، مه‌شقی تیپه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌لام دیار نییه‌ له‌م رۆژانه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، یان له‌ وه‌رزی نوێدا.

سه‌رچاوه‌كان له‌وه‌ش زیاتریان باس كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، تیپه‌كه‌ له‌ ئێستاوه‌ كار بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی ئه‌ستێره‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی لوكاكۆ له‌ وه‌رزی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌كه‌ یان نا، كه‌ ئێستا به‌ خواستن له‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌.

چێڵسی ئه‌م وه‌رزه‌ بارودۆخی خراپه‌ و ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌.