خواکین کۆریا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سبه‌ی یارییه‌كی گرنگی هه‌یه
ئینته‌ر هێرشبه‌رێكی له ده‌ست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كه سێشه‌ممه ده‌كرێت، له تواناكانی خواكین كۆریای هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت، كه له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساسوولۆ دووچاری پێكان بوو.
ئه‌م پێكانه، به قسه‌ی چاودێرانی ئینته‌ر، زه‌برێكه به‌ر پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌كه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی میلان ببێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئینته‌ر یاریی رابردوو به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی میلانی بردووه‌ته‌ه‌وه، به‌ڵام یاریی ئه‌مجاره‌ی ئاسان نییه.
ئینته‌ر سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی میلانی هاوشاریی ده‌بێته‌وه.
ئینته‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه له خولی ئیتالیا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 4-2 گۆڵ له یانه‌ی ساسوولۆی برده‌وه.