دیمه‌نێك له دانیشتنێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.. وێنه: ماڵپه‌رى ئه‌نجومه‌ن
دەنگ لەسەر بودجەی عێراق دەدرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به قسه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌م هه‌فته‌یه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت، ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه سازده‌كات.
به پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رایگه‌یاندووه كه له‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، په‌سه‌ندكردنى بودجه گرنگه بۆ ته‌واوى عێراقییه‌كان.
لە پرۆژەیاساى بودجه‌دا، بودجەی سێ ساڵی داهاتوو بە بڕی نزیکەی 200 ترلیۆن دینار دیاریکراوە، ئەمه‌ش به گەورەترین بودجە لە مێژووی عێراقدا داده‌نرێت کە نێردرابێتە پەرلەمان.
پشکی هەرێمی کوردستان بە رێژەی سەدا 12.67 دیاریکراوە لە کۆی بودجەی عێراق، کە دەکاتە نزیکەی 16 ترلیۆن دینار بۆ سێ ساڵی داهاتوو.