کوردێک چووە فیدراسیۆنی کیک بۆکسێنی جیهانەوە
+964
یادگار محەمەد -سلێمانی
هاوبیر عەبدوڵا پاڵەوانی پێشووی یاریی کیک بۆکسێن و راهێنەری ئێستای ئەو یارییە، وەک کوردێک بووە ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرەپێدانی یاریی کیک بۆکسێن.
دوای پێشکەشکردنی پرۆژەیەک سەبارەت بە یارمەتیدانی لێقەوماوان كوردی یەزیدیی دەستی داعش، فیدراسیۆنی کیک بۆکسێنی جیهان هاوبیر عەبدوڵای پاڵەوانی کوردی بۆ بوونە ئەندامی لیژنەیەک راسپارد.
هاوبیر عەبدوڵا، كه راهێنهری ههڵبژاردهی عێراقه، بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، “ساڵی 2022 پرۆژەیەکم پێشکەش بە رێکخراوی کیسانس سپۆرت كرد، کە یەکێکە لە رێکخراوە ناسراوەکانی سەر ئاستی جیهان بۆ کاری خێرخوازی و پاڵپشتیکردنی لێقەوماوان، کە یاریزانانی وهك میسی و ئێمپاپێ له رێکخراوەكهدا ئهندامن”.
وتیشی، “دوای پێدانی رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە و لە میانی بەشداریکردنم لە پاڵەوانیهتیی کیک بۆکسێنی جیهان، کە لە وڵاتی نەمسا بەڕێوەچوو، چاوم بە سەرۆکی فیدراسۆنی جیهان کەوت و پرۆژەکەی منی بەدڵ بوو، داوای لێکردم ببمە ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرەپێدانی یاریی کیک بۆکسێن، کە سەربە فیدراسیۆنی جیهانە و ئامانج لەو لیژنەیەش گەیاندن و گەشەپێکردنی ئەو یارییەیه لەسەر ئاستی جیهاندا.
هاوبیر عەبدوڵا، كه دكتۆرای ههیه و مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی جهستهیی و زانسته وهرزشییهكانی زانکۆی سلێمانییه، وەک تاکە کوردێک و بە تەنیا لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا بووهتە ئەندامی ئەو لیژنەیە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا