بەم نزیکانە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان دەستپێدەکات

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل زۆربووە و قوربانی لێدەکەوێتەوە لەسەر ئەو بنەمایە و بە هۆکاری تریش هاتوچۆی هەولێر دەڵێت کار وابڕوات هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیان دەستپێدەکەن.

رۆژانە پۆلیسی هاوتوچۆ چەندین ماتۆر دەستگیر دەکەن بەهۆی پێشبڕکێ و دەنگی بەرز و نەبوونی ئەوەلیات.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، هێشتا هەڵمەتیان رانەگیاندووە بۆ دەستگیرکردنی ماتۆرسکیلەکان بەڵام رۆژانە چەندانیان لێ دەستبەسەر دەکەن ئەگەر کاروابڕوات هەڵمەتێکی فراوان رادەگەیەنین بۆ دەستبەسەرداگرتنیان.

وتیشی، هەر دوێنی دوو ماتۆڕ لەسەر شەقامی 120 مەتری بەهۆی پێشبڕکێەوە دەستبەسەرکراون، لە شەقڵاوە شەش ماتۆڕ بەهۆی دەنگی بەرزیانەوە دەستبەسەرکراون، هەروەها لە قەزای خەبات هاوڵاتیان سکاڵایان تۆمار کردووە لەبەر زۆری ماتۆڕ و بێزارکردنیان چەندان ماتۆڕیان گرتووە.

هەر لە ماوەی دوێنێ 12.5.2023 دوو رووداوی هاوتۆچۆی ماتۆرسکیل رویناداوە و بە هۆیانەوە ماتۆر سوارێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی تریش بریندارن هاتوچۆی هەلێر ئامژە بەوە دەکات کە بەم نزیکانە هەڵمەتێک دەستپێدەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان.