چوار كەس ئەتوانن تێیدا بنون
لەسەر دارەكان شوێنی حەوانەوە دروستدەكەن
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
كۆمەڵێك گەنج لە سەرسنگ، خانوو لەسەر دارەكان دروستدەكەن، خانووەكان سەرنجی هاوڵاتیان رادەكێشن.
خانووەكان لە ناو پەلی دارە بەتەمەنكان دروستدەكرێن، بەرزن دیمەنێكی شۆخ و شەنگ و سادەیان هەیە، دارەكان لە جۆری تەختەی بچوكن و خانوەكان زیاتر لە كوخ دەچن لە دیوی دەرەوە.
لەناوەوەش سۆپەی داری تێدایە بۆ زستان، لە هاوینیشدا كەشێكی فێنك و جوانی هەیە، پێداویستی خواردن وخواردنەوەی تێدایە.
ئامانج لە دروستكرردنی ئەم خانوانە لەسەر دارەكان، بەسەر بردنی كاتێكی خۆشە لەگەڵ هاوڕێیانیان، هاوڵاتیانیش كە بەناوچەكەدا تێدەپەڕن چێژێكی تایبەتیان هەیە و وێنە دەگرن.
خانوەكان هێندە گەورەن چوار كەس تێیدا بژین و بخەون و نان بخۆن، بەشێك لەبووك و زاواكان سەردانی ناوچەكە دەكەن و ێنەی لە شوێنەكە دەگرن.
خانوەكان لە ناو رەز و باخ و دارە دێمەكانی ناحیەی سەرسەنگدان،لە قەزای ئامێدی كە41 كیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆكەوە دوورە
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد