وەزارەتی نەوتی عێراق

ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌كرێت

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دەڵێت رۆژی شەممە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رایگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ، کۆمپانیای بوتاشی تورکی ئاگادارکردووەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رۆژی 13ـی ئایارەوە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ كاروباری وزە رایگەیاند، رۆژی شەممە 13.5.2023  هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەكاتەوە.

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری كەركوك- جەیهان لە ژێر میكانیزمە نێودەوڵەتی و گرێبەستە نێودەوڵەتییەكانی بە بازاڕكردنی نەوتی خاوی عێراقەوە دەبێت.

ئەم زانیارییانە، لە وەزارەتی نەوتی عێراق وەرگیراون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت، هەموو رێكارەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان تەواو بووە و تەنیا ماوە توركیا رەزامەندیی لەسەر بدات.

لێرە زانیاری ورتر بخوێنەرەوە