رێگای سەرەکیی نێوان کەرکوک و هەولێر كرایه‌وه
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك رێگاى هه‌ولێر – كه‌ركوك به‌هۆى ناڕه‌زایی ده‌ربڕینى كاسبكارانى سه‌رشه‌قامى عه‌ره‌فه، كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییه به رووى شۆفێراندا كرایه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 له كه‌ركوك، دوای چەند کاتژمێرێک لە داخستنی شەقامی عەرەفە بە هۆی خۆپیشاندانی کاسبکارانەوە، کە بە هۆیەوە رێگای نێوان کەرکوک – هەولێر داخرابوو، بەڵام ئێستا رێگاکە کراوەیە.
دژی رووخانی کەپرەکانیان کاسبکارانی سەر شەقامی عەرەفەی کەرکوک، رێگایان داخست و تایەیان سووتاند.
داخستنی شەقامەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو، کاتێک شارەوانیی کەرکوک کەپری کاسبکارانی سەرشەقامی عەرەفەیان تێکدا، لە دژی ئەمە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامی سەرەکیی نێوان کەرکوک هەولێر، بەدیاریکراوی لە نزیک یانەی وەرزشی کەرکوک داخست.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن