دوای 23 ساڵ سەرۆکی شارەوانییەک گۆڕدرا

ئاسۆ وەرتی-رواندز

دوای 23 ساڵ سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی وەرتێ گۆڕدرا، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی پۆستەکە ئەنجام بدرێت.

لە ساڵی 2000 هەڵبژاردنی شارەوانیەکان ئەنجامدرا، ناحیەی وەرتێ بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرێکی شارەوانی بۆ دانرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وەزارەتی شارەوانییەوە بڕیاری گۆڕینی محەمەد عەبدولرەحمان، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ دەرچووە، بڕیارە هەژار حاجی وەک سەرۆکی شارەوانیی نوێ دەستبەکاربێت.

ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای رواندزە، ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە 500 ماڵ، 17 گوند لەخۆ دەگرێت، هاوڵاتیانی سنورەکە بەکاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ سەرقاڵن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی