دیمه‌نێكی پێش كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى زێت له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران ... وێنه: KRG
دووەم دەروازەی فه‌رمى لەگەڵ توركیا کرایەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دووه‌مین ده‌روازه‌ى فه‌رمى له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا كرایه‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌میشدا ئه‌م ده‌وازه‌یه رۆژانە ته‌نیا 12 سه‌عات کراوە دەبێت و پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.5.2023 بە شێوەیەکی فەرمی دەروازەی سنووریی “زێت” کە دەکەوێتە ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆران، لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.
یه‌كه‌مین ده‌روازه‌ى فه‌رمى نێوان هه‌رێم و توركیا، ئیبراهیم خه‌لیله كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان كرایه‌وه و تا ئێستاش یه‌كێكه له ده‌روازه هه‌ر دیاره‌كان كه هه‌رێمی كوردستان له‌رووى ئابوورییه‌وه به وڵاتى توركیاوه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم، کارەکانی دەستپێکردنی کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە، کە جگە لە هاموشۆی گەشتیاری، بۆ بزاڤی بازرگانی پەرەی پێدەدرێت و بەگەڕدەخرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.