ئامارەکە هی رێکخراوی تەندروستی جیهانییە

لە هەر حەوت چرکەیەکدا ژنێکی دووگیان یان منداڵەکەی گیان لەدەستدەدەن

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە هەر حەوت چرکەیەکدا ژنێک یان کۆرپەکەی لە کاتی دووگیانی یان هەفتەی یەکەمی دوای لەدایکبوون گیان لەدەستدەدەن. ئەمە ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانییە و دەڵێت، دەتواندرێت ئەو مردنانە کەمبکرێنەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوەکە، کە دوێنێ سێشەممە 9.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، ساڵانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 ملیۆن ژن و کۆرپە بەو شێوەیە گیان لەدەستدەدەن.

راپۆرتەکە دەڵێت، لە دوای ساڵی 2010ـەوە خزمەتگوزارییەکان بۆ ژنانی دووگیان پاشەکشەیان کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گیان لەدەستدانی دایک و منداڵەکەی.

رێکخراوەکە رێژەی بەرزی گیان لەدەستدانەکە بە قبووڵ نەکراو و چاوەڕوان نەکراو باسکردووە و هۆشداریداوە لەوەی، دەبێت هەنگاوی چاوەڕوان نەکراو بۆ رێگەگرتن لەو گیان لەدەستدانانە بگیرێتەبەر.