لە سنوری هەڵەبجە و پێنجوێن

ئەمشەو ئەگەری نمەباران هەیە

964+
كوردستان ئەحمەد

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، لە هەڵەبجە و پێنجوێن و دەوروبەری هەندیك ناوچەی گەرمیان، ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئەمشەو تا دوای نیوەشەو ئەگەرى کەمێک نمەباران لە هەڵەبجە و پێنجوێن و دەوروبەر و هەندێک ناوچەى گەرمیان هەیە، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى بەیانیدا، بە تایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانە

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام دڵۆپ dڵۆپ
سلێمانى 0.3 ملم
چەمچەماڵ 0.6 ملم
پێنجوێن 10.4 ملم
هەڵەبجە 1.0 ملم
دەربەندیخان 4.0 ملم
کەلار 0.8 ملم
خانەقین 0.3 ملم