قۆرت و تاسەی زۆر بوو

رێگای تاسڵوجە-دوکان-ھیزۆپ نۆژەن كرایەوە

964+
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ رێگای تاسڵوجە – دوکان، دوکان- خەلەکان-ھیزۆپ نۆژەن دەکرێتەوە.

کارەکان لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە كراون.

ئەو بەشانەی رێگاکە چاکرانەوە کە لە رابردوودا تێکچوبوون و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتیان دروستکردبوو.
تیمەكانی شارەوانی بەردەوامن لە چاككردنی رێگاكە تا دەگاتە دوكان و خەلەكان و كانی وەتمان و هیزۆپ.

رێگاكە لە چەندان شوێن قۆرت و چاڵی قووڵی تێدایە و رەگلەیەكی زۆر زۆری هەیە، لە هەندێك شوێنیش تاسەی زیادە و بەرز بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هاوڵاتیانەوە دروستكراوە.

شۆفڵ و گلێدەر و رۆڵە و گەڵابە هێنراوەتە سەر جادەكە، سەرەتا چاڵەكان دیاریی دەكرێن و دواتر پڕدەكرێنەوە بە قیر.

ئەم زانیارییانە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراون.