ناوەراست و خوارووی عێراق خۆڵباران زیاد دەکات

964+

فەرمان سادق

دەستەی کەشوهەوای عێراقی رایگەیاند، ئەگەری زیادبوونی خۆڵبارین تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دەکرێت.

دەستەی کەشوهەوا، پێشبینی دەکات کەشی سبەی چوارشەممە 10.5.2023، لە ناوەڕاستی عێراق ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام کەشی پارێزگاکانی باشوور ئاسماڵ ساماڵە.

دەستەی کەشوهەوا، پێشبینی زیاتر بوونی خۆڵبارین دەکات، ئەمەش دەبەستێتەوە بە خێراتر بوونی بای باشوور و رۆژئاوا کە خێراییەکەی لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر زیاد دەکات تاوەکو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.