دیمەنێک لەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە. وێنە: 964
ساغکردنەوە
بەرگری شارستانی سۆران: ئاگر لەناو گومرگ نەکەوتووەتەوە
964+
ئاسۆ وەرتی
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە گومرگی سۆران، بەرگری شارستانی دەڤەرەکە رەتیکردەوە راست بێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەڤەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوکرایەوە کە تێیدا دیمەنی ئاگرکەوتنەوە دەبینرێت.
964 سۆراغی کرد بۆ ڤیدیۆکە، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆی ساغ نەبووەتەوە شوێنەکە کوێیە، تەنیا دەردەکەوێت ئاگرەکە لە نزیک چەند دوکانێکی شوتی فرۆشتنە.
بەیار محێدین بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری سارستانی سۆران بە 964ی وت، “ئاگاداری هیچ حاڵەتێکی ئاگری لەو شێوەیە نین، تەنیا ئاگرکەوتنەوەیەکی بچوک له گەڕەکی خەباتی قەزاکە هەبووە ئەویش گەورە نەبووە و لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵکراوە، ئەگەر هەرحاڵەتێک هەبێت بەڕێوەبەراتیەکەمان بڵاویدەکەینەوە”.
964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.