سورە ماسیان گرتووە
دوو ماسیگر بە 114 ماسییەوە دەستگیركران
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە سنووری سەیدسادق دوو ماسیگر دەستگیركران 114 ماسی و سێ تۆڕیان پێبووە.
كەمێك پێش ئێستا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە و نووسیویەتی، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی تیمەكانیان لەسەر دەریاچەی دەربەنیدخان توانراوە دوو راوچی لە كاتی راوكردنی ماسیدا دەستگیر بكرێن.
دوو راوچیەیەكە سێ تۆڕی گەورەیان پێبوە و 114 ماسیشیان گرتووە.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو راوچییەكە كراوەتەوە، دۆسیەكەیان رەوانەی دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.
ماسییەكان لە جۆری جیاوازن، یەك دوو سوورە ماسی و پانە ماسیشی تێدایە، ئەم جۆرە ماسیانە لە دەریاچەی دەربەندیخان زۆرن و خواستی زۆریان لەسەرە.