به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

كچه‌ یاریزانێكی كورد له‌ فه‌ڕه‌نسا رایكرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6.5.2023 روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مپی مه‌شقی شاندی تۆپی پێی ئافره‌تانی عێراق له‌ فه‌ڕه‌نسا و راكردنی كچه‌ یاریزانێك بڵاوكرده‌وه‌.

روونكردنه‌وه‌كه‌ بۆ تۆڕی 964 نێردراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك‌ بۆ رای گشتی ده‌دات، كه‌ شاندی تۆپی پێی ئافره‌تان گه‌شتێكی بۆ فه‌ڕه‌نسا كردبوو، دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و‌ سه‌نته‌ری نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسی بۆ تۆپی پێ له‌ كلێرفونتین، ئه‌ویش به‌ پشتبه‌ستن به‌ نووسینی داوه‌تنامه‌ی هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یهدا به‌ زمانی ئینگلیزی و دووپاتی ده‌كاته‌وه،‌ كه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسی، داوه‌تنامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی شاندی عێڕاقی كردووه‌ نه‌ك كوردستانی. هه‌روه‌ها ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ رای كردووه‌، پێشتر له‌سه‌ر داوای سائیر كازم رێكخه‌ری ئه‌م گه‌شته‌ بووه‌ و له‌ ریزی شانده‌كه‌ نه‌بووه.

پێشتریش تیپی تۆپی پێی ئافره‌تان چه‌ندین خول و سه‌ربازگه‌ی ئه‌نجام داوه‌ له‌ عێراق له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق.

كچه‌ یاریزانێكی كورد له‌ فه‌ڕه‌نسا رایكرد