راهێنەری یانەی نەورۆز لە 964ـەوە وازهێنانی خۆی راگەیاند

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

دوای ئەوەی ئەم ئێوارە یانەی نەورۆز شکستی هێنا بەرامبەر یانەی کەربەلا راهێنەری یانەکە وازهێنانی خۆی راگەیاند.

وەلی کەریم، راهێنەری یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، هەرچەندە ئاستی باشیان پێشکەشکردووە بەڵام نەیانتوانیوە گۆڵ تۆماربکەن.

دەشڵێت، “نیگەرانم لە هەڵسوکەوتی هاندەران و دەبەیان تێگرتووم و دەتوانن کەسێکی تر تاقی بکنەوە بزانن لە من باشتر دەبێت بۆیە ئیتر راهێنەرایەتی ناکەم و واز لە یانەی نەورۆز دەهێنم”.