دیمەنی ئەو یاریزانە بیانیەی دهۆک کە ئەمڕۆ تووشی پێکان بوو وێنە: 964
تووشی پێكانێكی سەخت بووە
شەممە دهۆك بە بێ نورۆ سولێ یاریی دەكات
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە كاتی راهێنانه‌كانی ئهمرٍۆی یانه‌ی دهۆكدا بەرگریكاری پیشه‌گه‌ری یانه‌كه نورۆ سۆلی دووچاری پێكان بوو.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی راگەیاند، یاریزانی غانایی یانه‌كه‌یان نورۆ سولێ لە كاتی راهێناندا تووشی پێكان بووە، ئەگەر پێویست بكات نەشتەرگەری بۆ دەكەن.
بە هۆی پێكانەكەوە یاریزانەكه‌ی هێڵی به‌رگری یانەی دهۆك بۆ ماوەی مانگ و نیوێك دووردەكەوێتەوه.
سبه‌ی شەممه یانەی دهۆك له گه‌ڕی 27ی خولی نایابی عێراق، لەگەڵ یانەی نەفتی وەسهت لە یاریگه‌ی خۆیدا له خولی نایابی عێراق یاریی ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا