964 ئاشکرای دەکات
عەمار فەرهاد دەبێتە سەرۆکی یانەی زاخۆ
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
عەمار فەرهاد یاریزانی پێشووی یانەی زاخۆ له شوێنی بڵند شه‌فیق دەبێتە سەرۆکی یانەکە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کارگێریی یانەی زاخۆ بە تۆڕی 964 راگەیاند: “بڵند شەفیق ناگەڕێتەوە و عەمار فه‌رهاد بووەتە سەرۆکی یانەکە، بەڵام تا ئێستا کارگێریی یانەی زاخۆ ئەم بابەتەی بە فەرمی رانەگەیاندووە.
دوای ئەنجامە خراپه‌کانی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عیراق، هەروەها کاردانەوەی جەماوەری یانەی زاخۆ دوای یاریی نێوان زاخۆ و قاسم، سەرۆکی یانەی زاخۆ (بلند شەفیق) دەستی لەکارکێشایهوه، بەڵام تا ئێستا هیچ راگەیه‌ندراوێک لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەی سه‌رۆكی یانه‌كه لە لایەن یانەی زاخۆ بڵاونەکراوەتهوه و دیارنییه قبوڵ كراوه یان نا.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر وتی: “ئەمە دووەمجارە بڵند شەفیق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی یانەکە بکات، جاری پێشوو لە ژێر فشاردا گەڕایەوە، بەڵام ئەمجارە ناگەڕێتەوە و عەمار فەرهاد لە شوێنی ئەودا دەبێتە سەرۆکی یانەکە.
ئەم گۆڕانكارییه له كاتێكدایه یانەی زاخۆ لە دۆخێکی خراپدایە و لەو رۆژەی سەرۆکی پێشووی یانەکە دەستی لەکارکێشاوەتهوه، راهێنەری یانەکەش دەستی لە کارکێشابووه‌وه، به‌ڵام دوێنێ نزار مه‌حرووس وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستبه‌كار بوو.
یانه‌ی زاخۆ ئێستا له خولی نایابی عێراق له پله‌ی 16یه و 27 خاڵی هه‌یه، مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ پله یه‌ك له‌سه‌ره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا