یانەی سۆران خاڵێکی گرنگی بەدەستهێنا
+964
ئاسۆ وەرتی ـ سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەمە لە گەڕی 29 خولی نایابی کوردستان یانەی سۆران میوانداری سیروانی نوێی کرد و یارییه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
هه‌ردوو یانه له هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه‌دا هێرشی زۆریان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام گۆڵیان تۆمار نه‌كرد.
کۆڤان نزمی، راهێنەری یانەی سۆران بە964ـی وت، “هەوڵی زۆری گۆڵتۆمارکردمان دا، به‌ڵام نەمانتوانی سەرکەوتووبین، کێشەی کەمی یاریزان و پێكانی چه‌ند یاریزانێكمان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵێك له یارییه‌كه‌دا بۆ ئێمه گرن بوو”.
له لای خۆیه‌وه کاژاو کەمال، یاریدەری راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ 964 وتی” بەم خاڵەی ئەمڕۆ بەدەستمان هینا ٪90 ئەگەری مانەوەمان هەیە له خولی نایابی کوردستان، سۆران یانەیەکی بەهێزه و زۆرباش یارییان دەکرد، یاریی داهاتووشمان به‌رامبه‌ر شێروانه قورسه”.
بەم ئەنجامە، سۆران خاوەنی 39 خاڵه و لە پله‌ی سێیەمی ریزبه‌ندییه، یاریی داهاتووی لەگەڵ دهۆکە، سیروانی نوێیش 32 خاڵی هه‌یه و لە پله‌ی 12یه، یاریی داهاتووشی به‌رامبه‌ر شێروانه ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا