له قه‌ره‌داغ به‌نداوى ئه‌ستێل و رێگا گشتییه‌كان پاككرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەداغ بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئۆرانۆس ته‌واوى چوارده‌ورى به‌نداوى ئه‌ستێل و رێگا گشتییه‌كانى قه‌زاى قه‌ره‌داغیان پاككرده‌وه، چالاكونێكی ئه‌و سنووره‌ش گله‌یی له گه‌شتیاران ده‌كات ئه‌و سنووره‌یان به پیسی به‌جێده‌هێڵن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانى قه‌ره‌داغدا هاتووه، به هاوكارى كۆمپانیای ئۆڕانۆس كه كارى پاككردنه‌وه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌كات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى شاره‌وانییان، ھەستان بە پاککردنەوە و دەبەچنەکردنی بەنداوی ئەستێل و چەمی سمۆر.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ھەستاون بە پاککردنەوەی رێگای سەرەکی نێوان قەرەداغ سلێمانی و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى تر، کە بەھۆی بارانبارینەوە خۆل و پیسی و چەو لم ھاتبونە سەر رێگاکە.
كاروان كه‌ریم، چالاكوانێكی ژینگه‌یی ئه‌و سنووره‌یه بۆ 964ـى گله‌یی له‌و گه‌شتیارانه كرد كه دێنه سنووره‌كه‌یان و پاشماوه‌كانیان به‌جێدێڵن.
كاروان ئاماژه به‌وه ده‌كات “هه‌رجاره‌ى گه‌شتیاران له سلێمانى و شوێنه‌كانى تر بۆ گه‌شت و سه‌یران روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، به پیسی به‌جێیدێڵن”.
ئامۆژگارى گه‌شتیاران ده‌كات، هاوكارى كۆمپانیاكانى پاككردنه‌وه و شاره‌وانى قه‌ره‌داع بن بۆ ئه‌وه‌ى به پاككردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان ماندوو هیلاك نه‌بن.
قه‌ره‌داغ، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری فراوانه و ساڵانه بۆ گه‌شت و سه‌یران خه‌ڵكێكى زۆر روو له‌و قه‌زایه ده‌كات.