یەكێك لە شەقامەكانی گرد جۆتیار لە كاتی قیركردندا لەلایەن تیمەكانی شارەوانی هەولێر وێنەكە لە ئەكاونتی تایبەتی ئومێد خۆشناو وەرگیراوە
گردجووتیار
قۆناغی یەکەمی قیرتاوكردنی تەواو بوو
كوردستان ئەحمەد
قۆناغی یەكەمی پرۆژەی قیرتاو و كۆنكرێتی شەقامە ناوخۆیییەكانی گردجووتیار
تەوابووو بڕی 360 ملیۆن دیناری تێچووە.
ئەو پارەیەی بۆی دابینكراوە ٪15ی پارەكە لە داهاتی شارەوانغی هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دروستكراوە.
لە گردجووتیار 16 كۆڵان قیر و ستابلایزەر و كۆنكرێت كراوە، كە دەكاتە 12 هەزار و 300 مەتر دووجا قیڕ و سێ هەزار و 140 مەتر دووجا كۆنكرێت..
گوندی گردجووتیار ئێستا بووەتە گەڕەكێكی شاری هەولێر، گرفتی كەمیی خزمەتگوزارییان هەبوو، تا ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیار و 222 ملیۆن و 475 هەزار دیناری بۆ پرۆژەكانی ئەم گەڕەكە تەرخان كردووە بۆ دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی.