شاری دهۆک لە دوورەوە - وێنە: 964
گولە تۆپێکی 100 ملمی لەگەڵ بووە
بۆمبێکی چێندراو لە گوندێکی نزیک دهۆک دۆزرایەوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە گوندی هرورێی کانی ماسێ لە پارێزگای دهۆک، بۆمبێکی چێندراو و گولە تۆپێکی 100 ملم دۆزرانەوە و بە مەبەستی لەناوبردنیان هەڵگیرانەوە.
کارەکە لە لایەن تیمی هەڵگرتنەوەی مینی دەزگای گشتی کاروباری مین ئەنجامدراوە.
دەزگاکە ئەمڕۆ چوارشەممە 3.5.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بۆمبە چێندراوەکە TNT بووە و لەگەڵ گولە تۆپەکە هەڵگیراونەتەوە و لە کات و شوێنی گونجاودا لەناودەبرێن.