لقی له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه
سه‌نته‌رێك هانى دایكان ده‌دات به سروشتى منداڵیان ببێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەنتەرێكى پەرستاری نێودەوڵەتی هانى دایكانى هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به شێوه‌یه‌كی سروشتى منداڵیان له دایك ببێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى هه‌ریریان كرد و بڕیاری دا ته‌واوى كه‌لوپه‌لى پێویست بۆ بەشی لە دایکبوونیان بۆ دابین بكات.
سه‌نته‌ری پەرەسەندنی په‌رستاری و مامانی NMDC وه‌ك رێكخراوێكی خێرخوازیى نێوده‌وڵه‌تى، لقێكی تایبه‌تى بۆ هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێرى پایته‌خت كردووه‌ته‌وه و له رێگه‌ى چالاكی جۆراوجۆر و سازدانى كۆڕ و سمینار و وۆڕكشۆپ له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى پیشه‌ى په‌رستارى و مامانى ده‌كات.
نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ناحیه‌ى هه‌ریر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2.5.2023 له راگه‌یه‌ندراوێكدا، باس له سه‌ردانى شاندێكى ئه‌و سه‌نته‌ره بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌شی له‌دایكبوونى منداڵانیان به‌سه‌ركردووەته‌وه.
به پێی ئه‌و راگه‌یەندراوه، سه‌نته‌رى ناوبراو بریاریدا بە دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ بەشی لەدایکبوون بۆ زیاتر پەرەدان بە لەدایکبوونی سروشتی، چونکە ده‌ڵێن “لە دنیادا ئێستا زیاتر گرنگی بە لەدایکبوونی سروشتی دەدرێت”.