26 ساڵ بێ مۆڵەت دەوامی کردووە 

+964
ژێوار خدر – راپەڕین

فەرمانبەرێکی شاری رانیە لە ساڵی 1997ەوە نە مۆڵەتی وەرگرتوە نە هیچ رۆژێکیش “غائیب” بووە.

سه‌عید قادر کاکۆ، یەکێکە لە فەرمانبەرەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە و لێپرسراوی بەشی ژمێریارییە، لە ماوەی 26 ساڵی کارکردنیداهیچ رۆژێک مۆڵەتی فەرمی و رۆژی نەهاتوو (غیابی) نەبووە.

سەعید قادر بە تۆڕی 964ـی وت: “ماوەی 26 ساڵە فەرمانبەرم و تا ئێستا مۆڵەتی فەرمیم وەرنەگرتووە، هیچ رۆژێکیش نەبووە کە نەچووبمه‌ سه‌ر كار و غائیب بووبم”.
تۆڕی 964 پرسیاری کرد، ئایا هۆکار چییە لە کاتێکدا مافی وەرگرتنی مۆڵەتی هەبووە، بەڵام وەرینەگرتووە، سه‌عید قادر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە ماوەی کارکردنیدا هیچ جێگرەوەیەکی نەبووە، کە لە نەبوونی ئەودا ئیشەکانی جێبەجێ بکات، جگه‌ له‌وه‌ش نەیوستووە لەو کاتەی خانەنشین دەبێت، بە هۆی مۆڵەتەوە شایستە داراییەکانی کەم بکرێتەوە.

“جاری وا هەبووە ئیشێکی بەپەلەم هاتووەتە پێش و پێویست بووە بڕۆم و کارەکەم جێبهێڵم، بەڵام لەو حاڵەتەدا شەو گەڕاومەتەوە سەرکار و کارەکانی ئەو رۆژەم جێبەجێ کردووە”، سەعید قادر وای وت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا