لە دهۆك
خولێكی بەهێزكردن بۆ بەهێزكردنی تواناكانی پۆلیس كرایەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ژمارەیەکی زۆری پۆلیسی دهۆک دەخرێنە خولێکی 21 رۆژەی بەهێزکردنی تواناکانیان.
خولەکە بۆ 358 پۆلیسە و ئامانج لێی بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشە.
هێمن سلێمان، وتەبێژێ پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، لە مانگی تەموزدا پلە بەرزكردنەوە لەنێو هێزەكانی پۆلیسدا دەستپێدەكات، ئامانجیش لە خولەکەدا ئامادەکاری هێزەکانی پۆلیسە بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان.
ساڵانە بەرزكردنەوەی پلەی پۆلیس و كامەندەكانی هێزی ئاسایش ناوخۆی كوردستان لە دوو کاتدا ئەنجامدەدەرێت، لە مانگی کانووی دووەم و مانگی تەموز.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد