بارهەڵگرەکان بە ناچاری رێگای زینی وەرتێیان گرتووەتە بەر

+964

ئاسۆ وەرتێ

شۆفێرانی بارهەڵگر بەهۆی داخستنی رێگای دۆڵی بالیسان و سماقوڵی و رێگای کۆیە بە ناچاری بە رێگای زینی وەرتێدا دەیانەوێت هاتوچۆ بکەن.

شۆفێرێک لە رێگەی زینی وەرتێ بە 964 قسەدەکات و دەڵێت، ” قوڕم بەسەر بووە دوو رۆژە بارەکەم راگرتووە و ناتوانم بیگەیەنمە شوێنی خۆی”.