دوو ئەندامی رێکخراوی داعش لە سلێمانی دەستگیرکران

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی رێکخراوی داعشی راگەیاند، ئەوان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ خۆحەشاردان هاتبوونە سلێمانی.

ئەمڕۆ 1.5.2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی ئەو دوو ئەندامەی رێکخراوی داعشی راگەیاند، ئەوان لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە مادەی 4ی تیرۆر داواکرابوون.

لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە، یەکێکیان بە برینداری دەستگیرکراوە. وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت یەکێک لەو داواکراوانە قۆڵی چەپی بریندار بووە و پێچراوەتەوە.

ئەو دوو ئەندامەی رێکخراوی داعش، لە ناوەکانیان دەرکەوتووە بران، ناویان(س،م،ع) و (ر،م،ع)ە، ئاسایش دەڵێت دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێنەوە.