سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی _ وێنە: سۆشیاڵ میدیا
یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی دادەخرێت
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت بۆ ماوەیەك شەقامی سەرەكی گەڕەكی مامەیارە دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی ئارام، سایدی رۆشتن بەرەو شەقامی مەلیك مەحمود لەسەر 60 مەتری، سبەی دووشەممە دادەخرێت.
گەڕەكی مامەیارە، دەكەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی لەنزك گەڕەكەكانی گۆیژە و كازیوە، لە خواریشەوە نزیكە لە نەخۆشخانەی بەخشین لەسەر شەقامی 60 مەتری.
ئەم گەڕەكە سایدی هاتوچۆكەی بە ئاڕاستەی شەقامی 60مەتری دادەخرێت بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی ئارام.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، دروستكردنی ئەم یەكتربڕە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی دوو ئاڕاستەی سەر شەقامی مەلیك مەحمود، نزیك نەخۆشخانەی هەرێم و سەربەستكردنی هاتوچۆى شەقامى مەلیک محمود.
یەکتری ئارام، پێكهاتووە لە ئەندەرپاسێك و فلای ئۆڤەرێك لەسەر شەقامی مەلیك محمود لەنزیك نەخۆشخانەی هەرێم وە لەسەر ئەرکی کۆمپانیای ئینێرجی ترانزیشن بە بودجەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە ماوەی 365 رۆژدا دروست دەکرێت.