گوندی تووەسپی - وێنە: social media
موڵکەکان بەناو ناکرێن
32 گوندی ناو ماستەرپلانی سلێمانی کێشەیان هەیە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
32 گوندی ناو ماستەرپلانی سلێمانی کێشەی بەخاوەنکردنی موڵکەکانیان هەیە. لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی ئیداری پارێزگای سلێمانی پێکهێدنراوە.
کێشەی ئەو گوندانە ئەوەیە، لە کاتی خۆیدا نەخشەی فراوانکردنەکەیان پەسەند نەکراوە و ئێستاش دەبێت دەرچەی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.
هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو گوندانە بۆ ئەوەیە تا دانیشتوانەکانیان بەپێی یاسای بەخاوەنکردنی زەوییە زیادڕۆکان بە ژمارە 3ی ساڵی 2019ی پەرلەمانی کوردستان سوودمەند بن و خانوو و موڵکەکانیان بکرێن بەناویانەوە.
بارزان حامید، ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، “لیژنەیەک لە سەرجەم لایەن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو پرسە پێکهێندراوە”.
وتیشی، ئێستا لیژنەکە بەدوای دەرچەی یاساییدا دەگەڕێن تا بتواندرێت دانیشتوانی ئەو 32 گوندە خانوو و موڵکەکانیان بەناو بکرێت.