منداڵێك به ددانی شیرییه‌وه له‌دایكبوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا – له به‌شی عه‌ره‌بییه‌وه
هۆڵی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی گشتیی تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا شایەتحاڵی لەدایکبوونی کچێکی ساوا بوو کە ددانی هەبوو لە حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەندا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی تەلعەفەر، دكتۆر مەحفوز میهراب، بۆ تۆڕی 964 وتی، هۆڵی منداڵبوون لە نەخۆشخانەکەمان پێشوازی لە ژنێكی تەمەن 25 ساڵان کرد، تیمێکی پزیشکی بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەیسه‌ر عه‌بدولكه‌ریم پسپۆڕی پزیشکی منداڵبوون و ژنان سەرپەرشتی بارودۆخەکەی کرد.
“لەدایکبوونی منداڵەکە بە شێوەیەکی سروشتی و بەبێ نەشتەرگەری بووه، بەڵام تیمەکە سەریان سوڕماوە لەوەی کچە ساواکە ددانی شیریی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە”، دكتۆر مەحفوز میهراب وای وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “تەندروستی دایک و کۆرپەکە باشە”.
ئەو حاڵەتە دووەم حاڵەتە لە ماوەی چەند رۆژێکدا، بەو پێیەی نەخۆشخانەی گشتی شۆمه‌لیی گشتی لە باشووری پارێزگای بابل، شایەتحاڵی لەدایکبوونی منداڵێکی دیكه‌ی ساوا بوو، کە ددانی شیریی هەبوو.
بوونی ددان له منداڵی تازه لەدایکبوو، حاڵەتێکی دەگمەنە، لە هەر دووهەزار کۆرپە، یەکێکیان ددانی هه‌یه كاتێك لەدایک دەبێت، ئەم ددانانە زۆرجار بچووک و لاوازن، رەنگیان زیاتر زەرد یان قاوەیی دەبێت.