"دانانی بازگەکان بەردەوام دەبێت"

سلێمانی.. بازگە بۆ چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام رەش دانران

964+

ئاودێر عومەر – سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە 29.4.2023، هێزە هاوبەشەکانی سلێمانی (پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ) بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو جام رەش چەند بازگەیەکی هاوبەشی هێزی ئەمنی لەسەر شەقامە گشتییەکانی سلێمانی دانران.

ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی سلێمانی ئەو بازگانە دانرا بوون کە بازگەی هاوبەشی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی و هاتوچۆی سلێمانییە.

عەقید بەختیار محەمەد، بەڕێوبەری بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، ئامانج لە دانانی بازگەکان بەمەبەستی رێگریکردنە لە چەکی بێ مۆڵەت، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، جامی رەش و هەرجۆرە سەرپێچیەکی تر.

دەشڵێت: دانانی بازگەکان بەردەوام دەبێت بۆ ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق