بڕیارەکە هی وڵاتی سعودیەیە

ئەگەر بەنیازی حەجکردنیت خێرا ئەم کارە بکە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

ئەو کەسانەی ئەمساڵ بەنیازی حەجکردنن دەبێت بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترابن. وەزارەتی ئەوقاف نووسراوی بۆ سەرجەم لقەکانی کردووە تا هۆشدارییەکە بڵاوبکەنەوە.

بڕیارەکە هی وڵاتی سعودیەیە و رێگە بە هیچ کەسێک نادات بچێتە خاکی وڵاتەکەیەوە ئەگەر بەو ڤاکسینە نەکوترابێت.

ئەمساڵ 4500 کەس لە هەرێمەوە بۆ حەجکردن دەچنە وڵاتی سعودیە و لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا گەشتەکەیان ئەنجام دەدەن.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بڕیارێکی لەو شێوەیە هەیە و ئێمەش سەرجەم لقەکانمان ئاگادار کردوونەوە تا ئەو کەسانە ئاگادار بکەنەوە، کە ئەمساڵ حەج دەکەن.

وتیشی، “ماوەی مانگێک بۆ سەفەرکردنیان ماوە دەبێت ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە هەردوو ژەمە ڤاکسینەکە وەربگرن و کارتیان بۆ بکرێت”.