تیپی باسکەی دەربەندیخان. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەکە
خولی باسكهی عێراق
باسكهی دهربهندیخان نهگهیشته ئامانجهكهی
964+
یادگار محهمهد
لە قۆناغی پاڵاوتنی باسکەی یانە پلە یەکەکانی عێراق، یانەی دەربەندیخان بە دوو شکست و بردنەوەیەک نەیتوانی بگاتە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکان.
لە هۆڵی داخراوی خۆی، تیپی باسکەی یانەی دەربەندیخان میوانداریی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیهمی پاڵاوتنی یانە پلە یەکەکانی عێراقی کرد، کە هەریەک لە یانەکانی تیجارە، دیوانییە، فورات و دەربەندیخان لەخۆدەگرێت.
لە یەکەم رۆژی رکابەرییەکانی ئەو کۆمەڵەیەدا یانەی دەربەندیخان رووبەروی تیجارە بووە، هەرچەندە یاریزانانی دەربەند باشتر یارییان دەکرد بەڵام دواجار یانەی تیجارە بە جیاوازی 4 خاڵ و بە ئەنجامی 70 – 66 خاڵ یارییەکەی بردهوه.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا یانەی دیوانییە سەرکەوت بەسەر فوراتدا، لە دووەم رۆژی رکابەرییەکانیشدا یانەی دەربەندیخان لە نێو هاندەرانی خۆی بەرامبەربە دیوانییە یاریی کرد، لەم یارییەشدا دەربەندییەکان چانس یاوەریان نەبوو کاتێک بە جیاوازی 3 خاڵ و بە ئەنجامی 59-62 خاڵ یارییەكهیان دۆڕاند.
لە یارییەکی دیكهی هەمان کۆمەڵەدا یانەی تیجارە بە ئەنجامی 66 -62 خاڵ له یانهی فوڕاتی بردهوه.
بیلال مەولود، ئەندامی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق، تایبەت بە تۆڕی 964 وتی، دوای هەوڵێکی زۆر دواجار توانیمان رکابەرییەکانی ئەم کۆمەڵەیە بخەینە شاری دەربەندیخان، بەڵام بەداخەوە چاوەرێی ئەو ئەنجامانە نەبووین لە یانەی دەربەندیخان، کە دەبوو ئەنجامەکانیان لەوە باشتر بێت و بلیتی سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەو ئەندامەی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق، وتیشی: “یانەی دەربەندیخان بە بەشداریکردنی لەم رکابەرییهدا وەک ئەزمونێک بۆ خۆیان زۆرباشە و هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا بگەنە ریزی یانە پلە نایابەکانی عێراق.
ئەمڕۆ شەممە و لە دوا رۆژی یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا یانەی تیجارە بە 76-74 خاڵ لە دیوانییەی بردەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەکە شانبەشانی دیوانییە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکە.
لە دوا یاریی ئەم قۆناغەشدا یانەی دەربەندیخان بە ئەنجامی 64 -54 خاڵ له یانهی فوڕاتی و پلەی سێیهمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا