باو باوی سەیرانە بە ئەسپ
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەسپ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی ھاوڕێیەتییەکی پتەوی لەگەڵ مرۆڤەکاندا ھەیە، ھاوڵاتیان لەبری گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل بە کۆمەڵ بە ئەسپەکان گەشتی بەھارەیان دەکەن و چێژ لە ساتەکانیان دەبینن.
لاس رێبوار، راھێنەری ئەو بوارەیە و باسی لەوەکرد، سەرجەم رۆژەکانی ھەفتە گەشتی ئەسپیان ھەیە بۆ ناو سروشت، ھاوڵاتیەکی زۆر روویان تێکردووە.
کەشی بەھاری ئەمساڵ وایکردووە سروشتی دەوروبەری شاری سلێمانی لەبار بێت بۆ گەشت و سەیران، ھاوڵاتیان دەیانەوێت ئەزموونی نوێ تاقیبکەنەوە.
لەنیا کامەران یەکێکە لەو کەسە بەشداربووانە و وتی، “گەشتی ئەسپسواری تایبەتمەندی خۆی ھەیە و جیاوازییەکی زۆری ھەیە لە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل”.
ئێستا چەندین گروپی گەشتی ئەسپسواری هەن لە شاری سلێمانیدا و خواستێکی زۆر لەسەر ئەو جۆرە گەشتانە دروستبووە بە تایبەتی لە لای چینی گەنجان.