ئەو پۆلیسەی شەوی جەژن لە کەرکوک بریندار کرا گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەو پۆلیسەی شەوی جەژن لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک رێگری لە کردەوەیەکی تیرۆرستی کرد و بریندار کرا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 29.4.2023  عەلا عەبدولرەزاق ئەو پۆلیسەی کە ڕێگری کرد لە دانانی بۆمبێکی چێنراو کە لەلایەن دوو چەکدارەوە بریندار کرا لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک لە کۆتا شەوی مانگی ڕەمەزان بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا

عامر نوری شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی 964ی وت ” بەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیسی بنکەی عروبە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ گیانی لە دست دا، ناوبراو تەمەی 41 ساڵ بووە و  خێزاندار بووە .

کاتژمێر 11:30ی شەوی پێنجشەممە، 20.4.2023، پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، کە دوو ماتۆڕسوار لە گەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک خەریکی دانانی بۆمبی چێندراو بوون.

ئەوکات 964 بە وردی هەواڵی هەبوو سەبارەت بەو رووداوە.

دوابەدوای روداوەکەش بۆ بەرەبەیانی هەینی 21.4.2023 ئەو دوو تۆمەتبارە کە بە قسەی پۆلیس نیازی کردوەی تیرۆریستییان هەبووە و ئەو پۆلیسەیان بریندار کردووە دەستگیر کران.