كۆڵانه‌كانى ژاراوه‌ به‌ كۆنكرێت و ئاوه‌ڕۆ نوێده‌كرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانى ناحیه‌ى ژاراوه‌ى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین كۆنكرێت ده‌كرێن و به‌ قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانیش له‌دواى وه‌ستانى پڕۆژه‌كانیان له‌ساڵى 2015، كۆنكرێتكردنى كۆڵانه‌كان یه‌كه‌مین پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

رێزان خدر عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ژاراوه‌، به‌ 964ـى وت “له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى پاره‌وه‌ ده‌ستمان به‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كردووه‌، تا ئێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ كۆنكرێتكردن و دانانى ئاوه‌ڕۆى شه‌قامێكی 20 مه‌ترى، بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى ئاشتى و شێنێی ناحیه‌ى ژاراوه‌، وتیشی “500 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

سه‌رۆكى شاره‌وانى وتیشی “له‌ ساڵى 2015 ه‌وه‌ ئه‌و كۆنكرێتكردنه‌ یه‌كه‌مین پڕۆژه‌یه‌ له‌ سنووره‌كه‌مان جێبه‌جێ بكرێت”.

روونیكرده‌وه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین پڕۆژه‌ى بچووك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕى و گرفته‌كانى ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ جێبه‌جێ كراون.