ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە و دوو کەس خنکان
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە نێو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە بەو هۆیەوە دوو سەرنیشین گیانی لەدەسەتدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29.4.2023 بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە سەر رێگای نێوان كەركوك و بەغدا بە سەرنشینەكانیەوە كەوتۆتە نێو پرۆژەی ئاوی قەزای داقوقەوە بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
نەقیب قەیس عەبدولرەزاق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی داقوق بە 964ی وت، كاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک دوای وەرگەڕانی دەکەوێتە نێو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە، بەوهۆیەوە دوو لەسەرنیشینەکان گیانیان لە دەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای نەجەفن و بە نیازبوون بۆ گەشت سەردانی سلێمانی بکەن، ئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی داقوق چارەسەر دەكرێن، تیمی مەلەوانی پۆلیسی روباری پردێ تاکو ئێستا تەرمی یەكێك لە قوربانییەكانیان دەرهێناوەتەوە و بەدوای تەرمی كەسی دووەمدا دەگەڕێن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی