لویس ئێنریکێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نه‌سڕ راهێنه‌ری ئیسپانیای ده‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ ئۆفه‌ری 100 ملیۆن یۆرۆی له یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه‌وه ره‌تكرده‌وه و ئاماده‌نه‌بوو مه‌شقی تیپه‌كه وه‌ربگرێت، ئێستا یانه‌كه لویس ئێنریكێی راهێنه‌ری ئیسپانی وه‌ك ئامانجی داهاتوو دیاریی كردووه.
لویس ئێنریكی، راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ئێستا بێ كاره و پێشتریش به‌ربژێر بوو بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی چێڵسی، به‌ڵام دواتر لامپارد به شێوه‌ی كاتی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرت.
یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی، كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی بۆ ده‌كات، ئێستا بێ راهێنه‌ره و هه‌فته‌ی رابردوو لویس گارسیای له‌سه‌ر كار لادا.