جووتیارێک لەکاتی کۆکردنەوەی گەنمەکەی. فۆتۆ/سۆشیاڵ میدیا
سبه‌ى شاندێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی کۆیە ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى شاندێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، سەردانی کۆیە بكه‌ن و بنکەی وەرگرتنی دانەوێڵەى ئه‌و قه‌زایه به‌سه‌ربكه‌نه‌وه، كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه به بڕیارى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى عێراق داخراوه.
بنكەی وەرگرتنی گەنمی كۆیە لە ساڵی 2013 كرایەوە، جێگەی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، جووتیاران تەنیا سێ ساڵ گەنمیان لەو بنكەیە رادەست كرد، پاشان بە بیانووی وشكەساڵی و کەمیی بەروبووم، لە ساڵی 2017وە داخراوە.
تاریق جه‌لال، قایمقامی قه‌زاى كۆیه بۆ 964 هاتنى ئه‌و شانده‌ى عێراقی بۆ قه‌زاكه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند “سبه‌ى ئه‌و شانده‌ى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پیشه‌سازى هه‌رێم سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و بنكه‌ى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ى كۆیه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بنكه‌ى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ى كۆیه هه‌ندێك كێشه‌و كه‌موكوڕى هه‌بووه، وتیشی “ئێمه بۆ ئه‌و كه‌موكوڕییانه ده‌مێكه ده‌رخسته‌مان بۆ سه‌رووى خۆمان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه جووتیارانى سنوورى كۆیه به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌به‌نه سایلۆكانى هه‌ولێر، به‌مه‌ش خه‌رجییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت.
پێشتر یوسف سەلیم بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كۆیە، بە 964ی راگەیاندبوو، بنكەی وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ى كۆیە، یه‌كێك بووه له‌و بنكانه‌ى له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمی كوردستاندا، بە فەرمانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتیی فیدراڵ داخراون.
وتبووشی “ئێمە زۆر داوامان كردووە ئەو بنكانە بكرێنەوە، چونكە زۆر پێویستن بۆ ناوچەكە، بە تایبەت ئەمساڵ بەروبوومی گەنم زۆرترە”.