یانەی لۆگال لە ئێرلەندای باکوور. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ژمارەی دانیشتووانەکەی 282 کەسن
یانه‌ی گوندێك گه‌یشته خولی نایاب
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌یه‌كی ئێرله‌ندای باكوور، كه له گوندێكن، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بۆ خولی نایابی وڵاته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتن، له كاتێكدا دانیشتوانی گونده‌كه ژماره‌یان ته‌نیا 282 كه‌سه.
یانه‌ی لۆگال ده‌بێته بچووكترین یانه له هه‌موو ئه‌وروپا، كه له خولی نایاب یاریی بكات، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی ماركا باسی كردووه.
یانه‌كه له وه‌رزی داهاتوو له خولی نایاب یاریی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 16 ساڵ هه‌وڵی دا و دواجار به ئامانجه‌كه‌ی گه‌یشت.
یانه‌كه پێشتر له 2010 گه‌یشته خولی نایاب، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانییه‌وه ره‌زامه‌ندیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرله‌ندای باكووری به‌ده‌ستنه‌هێنا و نه‌یتوانی به‌شداریی بكات.