سەرچاوەیەک:

“تەقەکردن لە قایمقامی رواندز لەسەر کێشەیەکی کۆن بووە”

964+
به‌شی كوردی

ئه‌مشەو ته‌قه‌ له‌ ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی رواندز كراوه‌، بە پێی زانیارییەکان سه‌لامه‌ته‌ و ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێری تۆڕی 964 له‌ رواندزه‌وه‌ زانیاریی ئه‌وه‌ی دا، ئه‌مشەو له‌ كاتێكدا ئەحمەد قادر قایمقامی  رواندز له‌ گۆڕستانی بەرگوانی سۆران  بووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ناشتنی ته‌رمی ناسیاوێكی، ته‌قه‌ی لێكراوه‌، پاسه‌وانه‌كانی قائیمقامیش وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

وتیشی، ئێستا كه‌سوكاری قایمقام له‌ به‌رده‌گه‌ی ماڵه‌كه‌ی وه‌ستاون و به‌ هانایەوه‌ هاتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ رواندز، كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ تۆڕی 964ی وت، “وای بۆ ده‌چین ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ له‌ قایمقام په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌یه‌كی كۆنی دوژمنداری له‌ نێوان كه‌سانێك و بنه‌ماڵه‌ی قایمقام هه‌بێت و گومان ده‌كه‌ین هه‌ر ئه‌وان هه‌وڵی كوشتنی ئه‌حمه‌د قادریان دابێت”.