نرخی نوێکردنەوە 65 تا 130 هەزارە

بۆ نوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت لە گەرمیانەوە مەگەرە سلێمانی

964+

هونەر فارس – گەرمیان

بۆ گۆڕین و نوێکردنەوەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل چیتر پێویست ناکات شۆفێرانی گەرمیان بێنە سلێمانی، چونکە ئێستا لای خۆیانەوە ئەو کارە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.4.2023 یەکەم تابلۆگۆڕین لە هۆبەی تابلۆی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەنجامدرا.

لە ئێستادا دوو ئامێری چاپکردنی تابلۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەکە هەیە و رۆژانە لە توانایدایە نزیکەی 120 تابلۆ چاپ بکات.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی 964ی وت، “بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل 65 هەزار دینار بۆ تابلۆ نوێکە وەردەگیرێت، بەڵام ئەوانەی خۆیان تابلۆکە دەگۆڕن و کاتیان ماوە 130 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد