یەکەم فەرهەنگی ئەلیکترۆنی چینی بۆ کوردی بڵاوکرایەوە

964+

فەهمی نەبی

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر رایدەگەیەنێت بۆ یەکەمجارە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە یەکەم فەرهەنگی چینی-کوردی بەشێوەی ئەلیکترۆنی بڵاودەکەنەوە.

ئەمڕۆ 25.4.2023 کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ئەو هەواڵەی بڵاوکردوەتەوە.

ئەپڵیکەیشنی فەرهەنگەکە ناوی (Hanku)ە، خوازیاری فێربوونی زمانی چینی فێری دەنگی وشەکان دەکات.

دروستکردنی ئەپڵیکەیشنەکە بە هاوبەشی لەلایەن خوێندکارانی بەشی چینی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین و بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی زاخۆ دروستکراوە.

بەشی چینی لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، لەساڵی 2019 کراوەتەوە، ئەمساڵ یەکەم گرووپ لەو بەشە دەردەچن کە ژمارەیان 13 خوێندکارە.