لەسەر رێگەی چڕە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لە دەستدا

+964
زەید كۆچەر- دهۆك
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ێگەی چڕە رۆڤیا،كەسێك گیانی لەدەستدا
رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی پیكاپ و ماتۆر سكیلێكدا روویداوە، شۆفێری ماتۆرەكە گیانیلەدەستداوە

رێگەی رۆڤیا بۆ چڕە سێ كیلۆمەترە و رێگەیەكی یەك ئاراستەیە، لەماوەی رابردوودا چەندین جار رووداوی هاتوچۆ تێیدا روویداوە.

كاتژمێر 9ی بەیانی رووداوەكە روویداوە بە دیاریكراوی لە سەر رێگەی پردی حەسەنی بۆ كۆمەڵگەی چڕە.

كارمەندێك بە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چڕە بە 964ی وت  شۆفێری ماتۆڕەكە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ شۆفێری پیكاپەكە كراوەتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد